ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەوڵەتی یاسا داوای گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنان دەکات

 

هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌ قۆناغی داهاتوودا ده‌كات.

عه‌بدولڕه‌حمان جه‌زائیی، سه‌ركرده‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا دەڵێت‌، پێویستی هه‌نووكه‌ییه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كان هەموار بكرێت، چونكه‌ ئه‌م یاسایه‌ی ئێستا له ‌به‌رژه‌وه‌ند‌یی خه‌ڵك و به‌شێك له‌ هێزه‌ نوێیه‌ سه‌ربه‌خۆكاندا نییه‌، ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش به‌هۆی كێشه‌ و بۆشایی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ دواكه‌وتووه‌.

جه‌زائیری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەموارکردنی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاساكه‌ی هه‌نگاوێكی گرنگه‌، به‌جۆرێك به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن سه‌ر به‌ هێز و فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كانن، بۆیه‌ به‌گرنگی ده‌زانن یاساكه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌ و گۆڕانەکەش له‌ كۆمیسیۆندا بكرێت.

ئەم سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: ئه‌م بابه‌ته‌یان بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵەت پێشنیار كردووه ‌و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامن بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كان له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسه‌نامه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی یاسه‌مین كاكه‌یی

سەڵاح

مپاپێ خه‌ون به‌ پریمه‌رلیگ ده‌بینێت

یاسین

ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیکترۆنی، بۆ بەشداربوون لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی کارا دەکرێت

یاسین