هاووڵاتییان و شوفێرانی شاری هەولێر ئاگاداردەكرێنەوە كە لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە رێگایەكی سەرەكی دادەخرێت و بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن رێگەی بەدیل بەكاربهێنن.
لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر هاتووە “شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە کە لە رۆژی شەممە
ڕێکەوتی 13/7/2024 ڕێگای (هەولێر-گەزنە) بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت“.
هەروەها هاتووە “شۆفێران دەتوانن ڕێگای هەولێر-بەحرکە بۆ گەیشتن بە شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری بەکار بهێنن.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر موژدەیەكی دیكەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ دانیشتووانی هەولێری پایتەخت و دەوروبەری راگەیاند، ئەویش بریتییە لە دەستپێكردن بە پرۆژەی ستراتیژی دووسایدی هەولێر-گەزنە (بەستنەوەی شەقامی سەرەکی 120 مەتری بە شەقامی سەرەکی 150 مەتری).
جەختیشی كردەوە كە ئەم پڕۆژەیە ستراتیژییە بۆ بەستانەوەی هەولێر بە دەرەوە و یەکێکە لەو پرۆژە پڕ بایەخانەی کە لە کابینەی 9ی حكوومەتی هەرێم کەوتە بواری جێبەجێکردن.
وێنە: لەم نەخشەیەدا داخستنی رێگای هەولێر-گەزنە دیاریكراوە:-