zagros news agency

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ڕاستەوخۆ دوای لە خەو هەڵسان خۆت دەشۆیت

خۆشۆردن خوویەکی باشی تەندروستییە، بەو پێیەی یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە ئاسوودەیی و نەهێشتنی فشار و دڵەڕاوکێ.

دکتۆر شیریف هێتا، ڕاوێژکاری تەندروستی گشتی و پزیشکی خۆپارێزی رایگەیاند ” خۆشۆردن لە بەیانیاندا خوویەکی تەندروستە و پێویستە هەموو کەس ئەنجامی بدات، چونکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دەروون و جەستە دروست دەکات”

ئاماژەی بەوەشکرد خۆشۆردن لە بەیانیاندا بەشدارە لە باشترکردنی باری دەروونی و کەمکردنەوەی هەستی ماندوێتی و هێورکردنەوەی دەروون و کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ و کۆنتڕۆڵکردنی نیشانەکانی خەمۆکی.

هەروەها یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە و بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان، بەتایبەتی لەکاتی بەکارهێنانی ئاوی سارددا.

باسیشی لەوە کرد کاتێک بە ئاوی سارد خۆت دەشۆیت سوڕی خوێن چالاکتر دەبێت ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانە و چارەسەرەکانی شێرپەنجەی جگەر

lana

سوودەکانی گوێزی هندی

lana

ئەم نیشانانە هۆكارن بۆ كەمی كالیسیۆم لەلەشدا

lana