zagros news agency

پێشەوا هەورامانی: مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان خەرج كرا

 

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەركەوتنی گفتوگۆكانی نێوان هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/7/2024، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لە دوای پەیوەندیی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و سەرۆك وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا.

ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند مانگێكە بە پاساوی جۆراوجۆر، لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان دوادەخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێبوار مصطفی بۆ زاگرۆس: خه‌ڵكی سلێمانی به‌دوای به‌دیل ده‌گه‌رێت ئه‌ویش پارتییه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە

سەڵاح

کۆمپانیای Apple خەلاتی تایبەت بەخشی بە دۆناڵد ترەمپ

یاسین