ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رووسیا: ڕووبەڕووی جێگیرکردنی مووشەکەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا ده‌بینه‌وه‌

 

 

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ دەڵێت وڵاتانی ئەوروپا خۆیان دەخەنە مەترسییەوە ئەگەر بە جێگیرکردنی مووشەکە مەودا دوورەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکانییان ڕازی ببن.

کاتێک پاڤێل زاروبینی ڕۆژنامەنووسی کەناڵی ڕووسیا پرسیاری کرد سەبارەت بە ئەگەری ڕەوانەکردنی مووشەکی دەنگبڕ لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ ئەوروپا، پێسکۆڤ وتی ” توانای تەواومان بۆ ڕێگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم مووشەکانە هەیە. بەڵام پایتەختەکانی ئەم وڵاتانەی ئەوروپا دەکرێت ببنە قوربانی.”

پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە بە درێژایی جەنگی سارد مووشەکەکانی ئەمەریکا لە ئەوروپا ڕوویان لە ڕووسیا بووە و موشەکەکانی ڕووسیاش لە بەرامبەر ئەمەدا بێدەنگ نەبوون و ئەوەش وادەکات وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا ببنە قوربانی سەرەکی لە هەر ململانێیەکدا.

ڕۆژی پێنجشەممەی، ئولاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ستایشی پلانی ئەمەریکای کرد بۆ جێگیرکردنی مووشەکی دوور مەودا لە وڵاتەکەی و ڕایگەیاند، ئەم بابەتە بە تەواوی لەگەڵ ستراتیژییەکانی ئەڵمانیادا یەکدەگرێتەوە.

بەرلین و واشنتن ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە ئەمەریکا لە ساڵی 2026 دەست بە جێگیرکردنی چەکی دوور مەودا لە ئەڵمانیا دەکات بۆ نیشاندانی پابەندبوونی خۆی بە ناتۆ و بەرگری لە ئەوروپا.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

‎پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

گوران

ڤینیسیۆس خۆی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ باڵيۆزى نوێى ئيسپانيا كرد

یاسین