zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی لەبارەی ناردنی لیستی هەزاران خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڵاو كردەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا وەزارەتی دارایی رایگەیاند: دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێكەوتی 9/6/2024 لیستی ناوی 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

راشیگەیاند: لیستەكە بە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان نێردراوە تا بودجەی پێویست بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە تەرخان بکرێت

هەواڵی پەیوەندیدار

بلەیک لایڤلی داوای قەرەبووی 300 ملیۆن دۆلارە لە جەستن باڵدۆنی دەکات

ART

لەگەڵ دەستپێکی بازاڕەکانی هەفتەدا نرخەکانی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مایه‌وه‌

سەڵاح

دەستەی کەشناسی عێراق: شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

سەڵاح