ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكانی هەولێر په‌ره‌ی پێده‌درێت

 

بۆ پاراستنی سەگە بێلانەكانە، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر چەند پڕۆژەیەكی نوێ بۆ شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكان لە هەولێر جێبەجێ دەكات.

شارەوانی هەولێر بڵاوی كردەوە: لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و بە گوژمەی نزیکەی 55 ملیۆن دینار، پرۆژەی پەرەپێدانی شەڵتەر لەژێر جێبەجێکردن دایە.

بڵاویشی كردەوە: برگەکانی پڕۆژەكە پێک دێت لە شەقامێکی قیر بەدرێژیی (400) مەتر و 3 مەتر پان، لەگەڵ دروستکردنی 400 خانووی کۆلیت و دروستکردنی 6 کەپری 6 بە 6 بۆ سێبەر.

هەروەها بڵاوی كردەوە: هەر لەنێو شەڵتەرەكەدا 5 حەوزی ئاو بۆ فێنکردنەوەی ئاژەڵەکان لە وەرزی گەرما دروست دەكرێ، لەگەڵ کۆنکریتکردنی گۆرەپانێک بۆ دانانی خواردن بۆ ئاژەڵەکان و پاراستنی ژینگەی ناو شەڵتەرەکە.

لە ناوەڕاستی ساڵی رابردوو شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەكان لە شاری هەولێر كرایەوە كە تێیدا سەگە بێ لانەكانی نێو كووچە و كۆڵانەكانی شاری تێدا كۆكرایەوە كە ببوونە هۆكاری مەترسی بۆ سەر هاووڵاتییان و دیمەنێكی ناشارستانی بە پایتەخت بەخشی بوو، لە قۆناغی سەرەتاشدا سەرووی دوو هەزار سەگی تێدا كۆكرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی باوکی ئوسامە نوجەیفی دەکات

دڵشاد

ڕووسیا هێزی ڕەوانەی سەر سنوور کرد

سەڵاح