zagros news agency

ئێران دەست‌هەبوونی لە تیرۆری ترەمپ دا ڕەت دەکاتەوە

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتی کردەوە وڵاتەکەی ڕۆڵی لە هەوڵی تیرۆری دۆناڵد ترەمپ بووبێت و ئەم جۆرە هەواڵانەی ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکای بە ئامانج و هاندەری قین لەدڵانەی سیاسی وەسف کرد.

ناسر کەنعانی جەختی کردەوە، لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تره‌مپ بەهۆی ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا تاوانبارە، بۆیە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات لە ڕێگەی دادگاوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی بکات، بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت و سزا بدرێت.

کەناڵی تەلەڤزیۆنی سی‌ئێن‌ئێن و هەواڵدەریی ئاسۆشەیتدپرێس و ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و گۆڤاری پۆلیتیکۆ لە زاری بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکاوە ڕایانگەیاندووە، لە چەند حەفتەی ڕابردوودا کۆمەڵێک زانیارییان سەبارەت بە پلانی ئێران بۆ کوشتنی دۆنالد ترەمپ، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا دەست کەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سزاکانی ئەمریکا پاڵ بە ئێران و وڵاتانی دیکەوە دەنێت پەنا ببەنە بەر دراوی دیجیتاڵی

سەڵاح

کەش و هەوای ئەمڕۆ سبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان

سەڵاح

عێراق لە ماوەی ٣ مانگدا ٣٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە

یاسین