zagros news agency

لە ئێران بەهای تومەن لە بەرزبوونەوە دایە

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، بەهای تومەن بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکا لەم وڵاتە له بەرزبوونەوە بەردەوامە.

ئێستا بەهای هەر دۆلارێک بەرانبەرە بە 57 هەزار و 750 تومەنی ئێرانی، لەکاتێکدا کە لە چەند مانگی رابردوودا بەهاکەی گەیشتبووە 70 هەزار تومەن.

بەو پێیە تومەن لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ٪٢٢ی بەهاکەی بۆ گەڕاوەتەوە.

دوای ئەوەی دەرکەوت مەسعوود پزیشکیان کاندیدی نزیک لە ریفۆرمخوازان دەنگی زیاتری لە کاندیدەکانی دیکە بەدەست هێناوە، بەهای تومەن دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و دواتریش کاتێک ناوبراو توانی لە هەڵبژاردنەکە سەرکەوێ، تومەن بەشێکی دیکە لە بەهاکەی بۆ گەڕایەوە.

ئێستا بازاڕە داراییەکان لە ئێران چاوەڕێی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێن بۆ ئەوەی بەرنامە ئابوورییەکەی جێبەجێ بکات کە خاڵی سەرەکیی بریتییە لە سووککردنی سزا ئابوورییەکان له سەر ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل کۆبووەوە

دڵشاد

لە کۆتاییدا یانەی زاخۆ ڕاهێنەری نوێی ئاشکرا کرد

یاسین

کۆنفرانسی کەمپی هۆل: نزیکەی 20 هەزار هاوڵاتی عێراقی له کەمپی هۆل گەڕاونەتەوه

سەڵاح