حکوومەتی ئەمریکا سەبارەت بە پەرەسەندنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هۆشداریی داوەتە حکوومەتی ئەم وڵاتە
ماڵپەڕی ئەکسیوس لەسەر زاری سێ بەرپرسی ئەمریکایی و ئیسرائیلی رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا، مانگی ڕابردوو لە پەیامێکی نهێنیدا بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران، سەبارەت بە پەرەسەندنی ئەو چالاکییە ئەتۆمییانەی دەتوانن بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بەکار بێن هۆشداریی داوەتە ئەم وڵاتە و جەختی کردووەتەوە، کۆمەڵگای جیهانی نیگەرانییەکی زۆری لەمبارەیەوە هەیە.
بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکراشیان کردووە، ئێران وڵامی هۆشدارییەکەی بایدنی داوەتەوە و دڵنیای کردووەتەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەتۆمیی ئیراندا ڕووی نەداوە و تاران بە شوێن دروستکردنی چەکی ئەتۆمیییەوە نییە.