zagros news agency

لەسەرتاسەری جیهان کێشی ئەلیکترۆنی دروست بوو

 

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی پێگەی ئاسایشی سیکیوریتی (CrowdSrtike) لەتەواوی جیهاندا کێشی ئەلیکترۆنی روویداوە وەک وەستانی پەخشی تەلەفزیۆنەکان و هۆکارەکانی گواستنەوە و نەخۆشخانەکان و سیستەمی کۆمپیوتەرەکان لەسەرتاسەری جیهان لە کارکەوتوون و هەزاران گەشت هەلوەشاوەتەوە تەواوی ئەم کێشانە بەهۆی پێگەی (CrowdSrtike) وەشانێکی نوێی ناردوە بۆتە هۆی روودانی ئەم کێشانە لەئێستادا خەریکیی چارەسەری کێشەکەن.

بە گشتی ئەو کێشانەی ڕوویان داوە لە سەرانسەری جیهاندا

1- چەندین بەکارهێنەری ویندۆز لە ئێستادا ناتوانن کۆمپیوتەر بەکار بهێنن و پەیامی BSOD Blue Screen of death لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان دەردەکەوێت.
2- خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتنی خێرای ئەمریکا (911) لە چەندین ویلایەت پچڕاوە.
3- چەندین گەشتی فڕۆکە لە چەندین وڵاتی جیهاندا دواخراوە.
4- کەناڵی Sky News بە شێوەیەکی فەرمی پەخشی ڕاگرتووە.
5- سێرڤەرەکانی بۆرسەی لەندەن پچڕاوە.
6- حکوومەتی ئوسترالیا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کردووە لەم بارەیەوە.
7- چەندین سۆپەرمارکێت و فرۆشگای دیکە کێشەی سیستەمی پارەدانیان لە جیهاندا بۆ درووست بووە.
8- کاریگەری هەبووە لەسەر زۆرینەی میدیا، بانک و فڕۆکەخانەکانی جیهان بە گشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سەرۆك و ئەندامانی دادگای پێداچوونه‌وە كۆدەبێتەوە

دڵشاد

دژوار فایه‌ق بۆ زاگرۆس: پێویستە عێراق دەرفەت بدا تا چەکی بەرگری لەدرۆن و موشەک لە ڕێگای هاوپەیمانان و ئەمریکاوه‌ بەدەست بێنین

سەڵاح

عێراق ساڵانە زیاتر لە 13 ملیار هێلکە بەرهەم دەهێنێت

یاسین