zagros news agency

محمد شیاع سوودانی و محه‌ممه‌د بن سەلمان به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك كردوه‌

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان باسیان له‌ پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە كردووه‌ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ كردوه‌.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد بن سەلمان قسەی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعوودیە لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کراوە، ھەروەھا گفتوگراوە لەبارەی پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە ژمارەیەک پرسی کراوە کە لە ڕووی سیاسی، ئابووری و گەشەپێدانەوە، جیگای بایەخی ھەردوو وڵات بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

ده‌یان ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین خه‌رج ده‌كرێت

سەڵاح

بیکی بلایندەرز: پیاوە نەمرەکە” ریکۆردی بینین دەشکێنێت

ART