zagros news agency

سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش دەستگیرکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دەستگیرکردنی مەترسیدارترین سەرکردەی داحشی ڕاگەیاند، کە نازناوی “ئەبو هیبە”ـی هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات، “بە زانیاری هەواڵگریی و بەدواداچوونی مەیدانی کە چەند مانگێکی خایاندووە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق توانی یەکێک لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش دەستگیر بکرێت، کە ناسراو بە ئەبو هیبە، کە بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر داواکراوە”.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، ئەو سەرکردەیەی داعش گەنجینەی زانیارییە، بەو پێیەی دوای بەدواداچوونی قووڵ لەگەڵیدا، دانی بەوەداناوە کە سەر بە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوەیە و لە چوارچێوەی ئەو شوێنەی کە پێی دەگوترا (ویلایەتی فەللوجە) و ئەویش وەک ئاسایش خزمەتی کردووە بەرپرس بووە.
هەروەها “دانی بە بوونی گۆڕستانێکدا ناوە کە تەرمی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی بێ چەک تێدایە، کە دەستگیرکراون و کوژراون”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرکردەکەی داعش “شوێنی گۆڕستانەکە دەکەوێتە ناو فەللوجە، نیشانی هێزە ئەمنییەکانی داوە.
ئاسایش ئاماژەی بەوەدا کە لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن لەگەڵ سەرکردە تیرۆریستیەکە بۆ گەیشتن بە باقی قوربانییەکان و زانیاری لەسەر ڕێکخراوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەزگای دادوەریی ئێران: مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ١٢٠٠ هاووڵاتیی ئیمارات هەڵوەشێنراوە

یاسین

لە لالیگادا بارسێلۆنا رووبەڕووی لیگانێس دەبێتەوە

یاسین

بەهۆی سکاڵایەکی ریال مەدرید و پێرێز کەسێکی باڵا سڕ دەکرێت

یاسین