ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق داوای كرد له‌ مانگی ئه‌یلووله‌وه‌ هاوپه‌یمانان ده‌ست به‌ كشانه‌وه‌ بكه‌ن

 

دانوستانه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به‌ ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌غدا داوا له‌ واشنتۆن ده‌كات له‌ مانگی ئه‌یلووله‌وه‌ ده‌ست به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌ عێراق بكرێت.

چوار سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری عێراقی به‌ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان راگه‌یاندووه‌، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ واشنتۆن هه‌ردوو شاندی ئه‌منی عێراق و ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بنه‌وه‌ و شاندی عێراق داوا له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌ مانگی ئه‌یلووله‌وه‌ ده‌ست به‌ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت و تا مانگی ئه‌یلوولی ساڵی داهاتوو، كۆتایی به‌ ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بهێندرێت و ته‌واوی هێزه‌كان عێراقیان جێهێشتبێت.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌گه‌رێك دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بمێننه‌وه‌ و بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك یارمه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بده‌ن. پێشووتر ماتیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، هیچ واده‌یه‌ك یان خشته‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق نییه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە عێراق 500 هەزار سواڵكەر هەن و مافیاكان بازرگانی پێوە دەكەن

یاسین

مەسرور بارزانی :بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم

یاسین

ئاگادارییه‌ك له‌ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

یاسین