zagros news agency

کەربەلا… خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن دەکەن

 

ئەمڕۆ سێشەممە، دەیان ڕاهێنراو لە بەردەم پاڵاوگەی پارێزگای کەربەلا خۆپیشاندانیان کرد و داوای دامەزراندنیان کرد ئەمەش دوای ئەوەی نزیکەی پێنج ساڵ بەسەر مەشق و ڕاهێنانەکانیاندا تێپەڕیووە.

ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بە میدیاکانیان ڕاگەیاند، “ئێمە ژمارەیەک فێرخوازین لە پرۆژەی پاڵاوگەی کەربەلا بۆ ماوەی شەش مانگ مەشق و ڕاهێنانمان لە پاڵاوگەی کەربەلا کردووە، بۆیە داوا لە وەزیری نەوت و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین چاو لە دۆسیەکانمان بکات“.

هەروەها خۆپیشاندەران دووپاتیان کردووەتەوە، جگە لە ماوەی مەشق و ڕاهێنانەکان، نزیکەی پێنج ساڵ لە پاڵاوگەکەدا کاریان کردووە، دوای ئەوەی بەرپرسان بەڵێنیان پێداون کە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ماوەی مەشقەکاندا دادەمەزرێنرێن.

لەبەر ئەوە خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە خۆپیشاندانەکانیان ئاشتیانە بووە و تەنها بە دانانی ئەوان بۆ پاڵاوگەکە داوای دادپەروەرییان بۆ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی عێراق زیادكردنی 150 هەزار دیناری دەرماڵەی مامۆستایان ڕەت دەكاتەوە

سەڵاح

لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر گەیشتوونەتە ئەنجام، بەڵام ڕایانناگەیەنن “مەترسیدارە”

سەڵاح

پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئۆتۆمبێل لە عێراق تا ساڵی ٢٠٣٠ لە ٩ ملیۆن تێپەڕێت

سەڵاح