zagros news agency

هۆکاری ئاگرەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ئاشکرا کرا

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا وردەکاریی ئەو ئاگرەی ئاشکرا کرد کە لە باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ناوچەی باب ئەلشەرقی لە سەنتەری بەغدا کەوتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بە مێدیاکانی ناوخۆی ڕایگەیاندووە، “بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان ئاگرەکەی ناو وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئەنجامی شۆرتی کارەباوە بووە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە بەبێ هیچ زیانێکی مرۆیی لێبکەوێتەوە”.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاگر لە ناو بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بەغدا کەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

براد پێت دەگەڕێتەوە نێو جیهانی زۆمبییەکان

ART

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

‎سۆمۆ: لە مانگی تەمموزدا عێراق زیاتر لە 42 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

گوران