کەرکووک… تەقە لە بارەگای لقی 3ی پارتی کرا و هیچ زیانی نهبووه
كاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تەقە لە بارەگای لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا، لەلایەن پاسەوانانی بارەگاکەوە وەڵام دراوەتەوە و هیچ زیانێكی لێنهكهوتهوه.
ئارام جەباری، کارگێڕی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە ئاراستەی پشتی بارەگای لقی 3وە دەستڕێژی گولـلە لە بارەگاکەمان کراوە، پاسەوانەکانی بارەگا دەستبەجێ وەڵامیان داوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
باسی لهوهش كرد، تەقەکەرەکان پیادە بوون و دوای تەقەکردن لە بارەگای لقی 3 هەڵاتوون. دوای رووداوەکەش هێزێکی ئەمنیی هاتن بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن و وردبینی لە کامێراکانی چاودێری دەکەن.
رووداو