zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 180 هەزار کەس لە خان یونس هەڵاتوون

 

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە 180 هەزار فەڵەستینی لە ماوەی چوار ڕۆژدا بەهۆی شەڕێکی سەخت لە دەوروبەری شاری خان یونس هەڵاتوون.

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕایگەیاندووە، بەهۆی توندوتیژییەکانی ئەم دواییە لە ناوچەی خان یونس، شەپۆلێکی نوێی ئاوارەبوونی ناوخۆیی لە سەرتاسەری غەززەدا لێکەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نزیکەی 182 هەزار کەس لە نێوان ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممەدا لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی خان یونسەوە ئاوارەبوون، لەکاتێکدا سەدان کەسی دیکە هێشتا لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس گیریان خواردووە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە خان یونس، دۆزینەوەی تەرمی پێنج بارمتەی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان ئافرەت بوو و چواریشیان سەرباز بوون، کە سەرجەمیان لە کاتی هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کوژراوبوون و گواستراونەتەوە بۆ کەرتی غەززە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەگەری رێك نەكەوتن شەر دەستپێدەكاتەوە

گوران

ڕۆژنامەی ”جمهوری ئیسلامی” لەبارەی مامەڵەی ڕووسیا و ئەمریکا لەسەر پرسی ئێران هۆشداریی دەدات

یاسین

مەسرور بارزانی : هیوادارم مانگی رەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت

یاسین