ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حه‌ماس: ئیسرائیل لە هێرشێکدا لانیکەم 30 کەسی كوشت، ئیسرائیل: ناوەندێکی سەرکردایەتی حەماسیان كردۆته‌ ئامانج

بەرپرسانی تەندروستی ژێر دەسەلاتی حەماس لە غەززە دەڵێن بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر قوتابخانەیەک لە دەیرولبەلەحی ناوەڕاستی غەززە لانیکەم 30 فەلەستینی کوژراون، سوپای ئیسڕائیلیش ڕایگەیاند هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوەندێکی سەرکردایەتی حەماس.

وەزارەتی تەندروستی غەززە و ئۆفیسی ڕاگەیاندنی حکومەتەکەی حەماس ژمارەی کوژراوەکانییان لە هێرشەکەی سەر قوتابخانەکەی دەیر ئەلبەلادا بڵاوکردەوە، کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین ناوچەکانی غەززە و خێزانە ئاوارەکانیشی تێدایە، وتیشیان زیاتر لە 100 کەسی دیکە بریندار بوون.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی ” ناوەندێکی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵی لە ناو بینای قوتابخانەی خەدیجەی ناوەڕاستی غەززە ” کردووەتە ئامانج.

وتیسی قوتابخانەکە وەکو حەشارگەیەکی چەک بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئیسڕائیل بەکارهێندراوە، وتیشی پێش هێرشە ئاسمانییەکە هاووڵاتییانی سڤیلی ئاگادارکردووەتەوە.

لە نەخۆشخانەی ئەلئەقسا لە دەیر ئەلبەلا، ئوتومبێلەکانی فریاگوزاری خێرا بە پەلە فەلەستینییە بریندارەکانییان دەهێنایە ناو نەخۆشخانەکەوە. هەندێک لە بریندارەکان بە پێی خۆیان دەهاتن و بە خوێن داپۆشرابوون.

لە هێرشە ئاسمانییەکانی پێشوودا بۆ سەر ژێرخانە مەدەنییەکان، سوپای ئیسڕائیل حەماسی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی ئەوەی هاووڵاتییانی سڤیلی خستووەتە ژێر مەترسیییەوە، هەروەها بە تۆمەتی کارکردن لە نێو گەڕەکە قەرەباڵغەکانی دانیشتوان و قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان تۆمەتباری کردووە. حەماسیش ئەوەی ڕەت دەکاتەوە.

پێشتر لە ڕۆژی شەممەدا ڕاگەیاندنی فەڕمی فەلەستینییەکان وتی لانیکەم 14 فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسڕائیلدا لە شاری خان یونسی باشووری غەززە کوژراون و لاشەکانییان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناسڕ.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی سوپا بە فەلەستینییەکانی ڕاگەیاندووە بۆ ماوەیەکی کاتی گەڕەکەکانی خان یونسی باشووری غەززە چۆڵ بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت ” بە هێزەوە لەو شوێنانەدا کاربکات.” پێی وتووون بچنە ناوچە مرۆییەکان لە ئەل مەواسی.

سوپا وتیشی لە ڕێی چەندین نێوەندگرەوە داواکانی بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە گەیاندووە بە دانیشتوان، ئەوەش لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکاندا.

تیمەکانی تەندروستی دەڵێن لە لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر خانوویەک لە کامپی پەنابەرانی ئەل بورێجی، پێنج فەلەستینی کوژراون و چوار کەسی دیکەش لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر خانوویەک لە ڕەفەحی نزیک سنووری میسڕ کوژراون.

بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا مرۆییەکان ئیسڕائیلییان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی بەکارهێنانێکی هێزێکی ناهاوتاییی لە جەنگەکەدا و هەروەها شکستهێنان لە دڵنیاییدان لەوەی هاووڵاتیانی سڤیل شوێنێکی پارێزراوییان هەبێت بۆی بچن، ئیسڕائیل ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

ڕۆژی هەینی سوپای ئیسڕائیل وتی لە خان یونس شەڕییان لەگەڵ چەکدارەکاندا کردووە و تونێل و ژێرخانەکانی دیکەیان لە ناوبردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە هەوڵییانداوە یەکەیەکی بچووکی چەکدارەکان سەرکوت بکەن کە بەردەوام بووە لە لێدانی هێزەکانی ئیسڕائیل بە هاوەن.

جەنگەکەی ناو غەززە دوابەدوای هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی چەکدارانی حەماس هات بۆ سەر باشووری ئیسڕائیل، بەرپرسانی ئیسڕائیل دەڵێن لەو هێرشەی چەکدارانی حەماسدا بۆ سەر ئیسڕائیل 1200 کەس کوژراون و زیاتر لە 250 کەسی دیکە بە بارمتە گیراون.

بەرپرسانی تەندروستی غەززەش دەڵێن بەهۆی هێرشەکانی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر غەززە زیاتر لە 39,000 فەلەستینی کوژراون، بەڵام جیایان نەکردووەتەوە چەند چەکدار کوژراون و چەند هاووڵاتی سڤیلیش کوژراون.

ئیسڕائیل دەڵێن نزیکەی 14,000 چەکداری حەماس و گروپی جیهادی ئیسلامی کوژراون یاخود دەستگیرکراون، ئەمەش لە کۆی هێزێکی 25,000 چەکدارییدا لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكراینا خۆی به‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ ڕووسیا ده‌كێشێت

سەڵاح

هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سی عێراق دواخرا

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین