zagros news agency

پەرلەمانی عێراق: یاسای پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەموار دەكەینەوە

 

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لە عێراق تەنیا هەزار و 600 پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەیە و ئەو ژمارەی لە میدیاكانەوە باس دەكرێت راست نییە.

ئەمرۆ یەكشەممە 28/7/2024، محەمەد شەمەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا، بۆ میدیاكانی عێراقییەكان رایگەیاندووە، لیژنەكەیان گفتوگۆ لەبارەی هەمواری یاسای پاسپۆرتی دیپلۆماسی، دەزگای هەواڵگری، حەشدی شەعبی دەكات.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە روونی كردووەتەوە، ژمارەی پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە عێراق هەزار و 600 دانەیە، لەو ژمارەیە زیاتر نییە، دەدرێتە ئەوانەی بەكردار خزمەتی وڵات دەكەن.

لە دوو ساڵی رابردوو زۆرترین بابەت لەبارەی پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە عێراق، خراوەتە ڕوو، كاتێك لە ساڵی 2022دا، لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد، لە عێراق 45 هەزار پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەن و لە تەنیا لە 2021دا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق چوار هەزار و 200 پاسپۆرت دیپلۆماسی بەخشراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حکومەت ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 195 ملیار دینار بۆ دروستکردنی گەورەپڕۆژەی ئاوی خەبات

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل

یاسین

تۆمارکردنی ناوی حیزب و هاوپەیمانیەتییەکان درێژکرایەوە

سەڵاح