zagros news agency

ئێران لە بەرانبەر ئیسرائیلدا بە توندی پشتگیریی حزبوڵڵای لوبنان دەکات

 

لە یەکەم کاردانەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، موحسین ڕەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی حکوومەتی ئێران، لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: ناتانیاهۆ بەهۆی داماوی و شێتیی خۆیەوە پێی وایە بە شەڕەنگیزی لە لوبنان دەتوانێت خۆی لە زەلکاوی غەززە ڕزگار بکات، بەڵام بەرەو زەلکاوێکی قووڵتر و قورستر هەنگاو دەنێت.

هاوکات، موجتەبا ئەمانی، باڵوێزی ئێران لە لوبنان لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، ئێمە نامانەوێت شەڕێکی دیکە هەڵگیرسێت، پێشمان وا نییە شەڕێکی وا ڕوو بدات، بەڵام ئەگەر ڕووبدات لێی ناترسین و دوژمن دەزانێت ئێمە دەتوانین بە هێزەوە بەرگری لە بەرەی مقاومە بکەین.

هەروەها ناسر کەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رۆژی یەکشەممە، هوشداریی دایە ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر لوبنان.

چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی شەممە بە مووشەکی مەودابڕ هێرشی کردە سەر گۆرپانێکی تۆپانێ و ١٢ هاووڵاتیی ئیسرائیلیی کوشت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى هيندستان كرد

سەڵاح

ئێران: وەستاندن لە پیتاندنی یورانیۆم بۆ ٦٠٪ لە بەرانبەر هەڵگرتنی سزاکان دەبێت

سەڵاح

د.سه‌باح زێباری بۆ زاگرۆس: تا پارتی به‌هێزتر بێت سه‌نگی كورد له‌به‌غدا به‌هێزتره‌

یاسین