zagros news agency

ئه‌مه‌ریكا: پەرەسەندنی گرژییەکان و ئاڵۆزبوونی زیاترمان ناوێت

 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی یەکشەممە وتی نایەوێت ململانێکەی سەر سنووری باکووری ئیسڕائیل پەرەبسەنێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئیسڕائیل حزبوڵای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی کوشتنی 12 منداڵ و هەرزەکار لە هێرشێکی ڕۆکێتیدا بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسڕائیل.

ڕۆژی یەکشەممە ئیسڕائیل دوای هێرشەکە وتی بە قورسی لە حزبوڵای لوبنان دەدات. بلینکن وتی ئەمەریکا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ئیسڕائیلدا سەبارەت بە ڕووداوەکە و ئەو ئاماژانەی کە دەڵێن حزبوڵای لوبنان ڕۆکێتەکەی هەڵداوە.

حزبوڵا ڕەتی کردووەتەوە بەرپرس بووبێت لەو هێرشە.

بلینکن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە تۆکیۆ وتی ” جەخت لە مافی ئیسڕائیل دەکەمەوە بۆ بەرگریکردن لە هاووڵاتییانی و سووربوونی ئێمە لەسەر ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی بتوانن ئەوان بەرگری لە خۆیان بکەن. بەڵام ناشمانەوێت ببینین ململانێکە پەرەبسەنێت. نامانەوێت بڵاوببێتەوە.”

بلینکن وتی دڵگران بووە بە گیان لە دەستدانی خەڵکەکە و وتی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاگربەست لە جەنگەکەی ناو غەززەدا دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە هێورکردنەوەی دۆخەکەی سەر سنووری نێوان ئیسڕائیل و لوبناندا.

بلینکن وتی ” زۆر گرنگە یارمەتیدەر بین بۆ نەهێشتنی ململانێکە، نەک تەنها ڕێگری بکەن لە پەرەسەندنی، لە بڵاوبوونەوەی، بەڵکو بۆ نەهێشتنیشی، چونکە خەڵکێکی زۆر هەیە لە هەردوو وڵاتەکەدا، لە ئیسڕائیل و لە لوبنانیش کە ئاوارەبوون.”

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی گەمارۆکان عێراق رێگە لە سێ باره نەوت بۆ کۆمپانیایەکی رووسی دەگرێت

یاسین

سه‌رۆكی حکومەت: ئاڵنگارییه‌كان ڕێگه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناگرن

سەڵاح

توركیا كوژرانی پێنج چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند

یاسین