ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گرژیی نێوان تورکیا و ئیسرائیل لە پەرەسەندن ‌دایە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا قسەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت کۆتایی هیتلەر هەمان کۆتایی نەتانیاهۆ دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی قسە‌ی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی لە ژمارەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دایەوە و دەڵێت: وەک چۆن نازییەکان کە کۆمەڵکوژیان کرد و باجیان داوە، ئەوانەی فەلەستینییەکانیش بە کۆمەڵ دەکووژن، باج دەدەن”. ” کۆتایی ئەو هیتلەره‌ی  کۆمەڵکوژیی کرد، هەمان کۆتایی نەتانیاهۆ دەبێت“.

ئۆمەر چەلیک گوتەبێژی آکپارتی پارتی دەستەڵاتداری تورکیا هەروەها ڕایگەیاندووە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سنووری خۆی بەزاندووە و نیشانی داوە نازی چۆنە. چەلیک گوتی، ئیسرائیل هەرچییەک بکات، ناتوانێت سیاسەتی کۆمەڵکوژی بشارێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە وزیر دەرەوەی ئسیرائیلیش رەجەب‌ تەییب ئەردۆغانی به سەدام حوسینی دیکتاتۆری پێشووی عێراق شوبهاندووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا پێش‌تر لە لێداونێکدا گوتبووی چۆن توانیم هێزی سەربازی بۆ سووریا و لیبیا بنێرین، هەر بەمجۆرە دەتوانین هێز ڕەوانەی ئیسرائیل بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

حووسییه‌كان بە مووشەکێکی نوێ بە ناوی فەڵەستین هێرشیان کردە سه‌ر ئیسرائیل

سەڵاح

به‌ وێنه‌… هه‌ڵگرتنی ریكلام و تابلۆ نایاساییه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێر

سەڵاح

ئەو یارییانەی پلەی ستەیشن بۆ سیستەمی کۆمپیوتەر بەردەست دەکرێت

یاسین