ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، به زیادكردنی ئاشكرا 9 ئۆتۆمبێل دهفرۆشێ و مهرجهكانیشی بۆ ئهو كهسانهی خوازیاری كڕینین، بڵاو كردهوه.
ئهمڕۆ سێشهممه 30/7/2024، فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕایگهیاند: ئەنجوومەنی وەزیران 9 ئۆتۆمبێل بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشێت، زیادكردنەكە لە كاتژمێر 10ی بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، 6 ی 8 ی 2024، لە هۆڵی شەهیدانی 1 ی شوبات لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت.
ڕاشیگهیاندووه: هەركەس ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە، سەردانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانگەی یاسایی، بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەكان و خانووبەرە بكات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانە:
1-دانانی چەكی پەسندكراو بە بڕی 30 ملیۆن دینار.
2-ڕسومات و خەرجییەكانی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی زیادكردنەكە.
3-فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكان بە شێوەی نەختینە و بە دیناری عێراقی دەبێت.
4-كڕیار پێویستە لە 5 ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەكان بگوازێتەوە.
5-دەتوانن لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە ئۆتۆمبێلەكان ببینن.
6-وەرگرتنی ڕێژەی 2% لە كۆی فرۆشتنەكە بەزیاد دەبێت.