zagros news agency

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

 

٦ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا.

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێکەوتی٢٩ی٧ی٢٠٢٤ توانرا بڕی یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەردابگیرێت .

لەم چاڵاکییەدا کە ماوەی دوو رۆژی خایاند باندێکی شەش کەسی مەترسیدار کە کاری بڵاوکردنەوەو کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیرکران، هەروەها درۆنێکیش کە لەم تاوانکاریەدا بەکار دەهێنرا لەگەڵ چەند پارچە چەک و نارنجۆک و بڕێک دۆلاری ساختەش دەستی بەسەردا گیرا.

تەواوی تۆمەتباران لەژێر لێکۆڵینەوەدان و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان.
٣٠ـی ٧ـی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

یاسین

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت

سەڵاح

ئێران دوو ناوەندی زمانی ئەڵمانی دادەخات

یاسین