zagros news agency

ئەمریکا چەند کەس و کۆمپانایای دیکەی سەر بە ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە

 

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ تەممووز، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر پێنج کەس و حەوت دامەزراوەی بنکەکانیان لە ئێران، چین و هۆنگ کۆنگە بە هۆی ئاسانکاری بۆ بەرنامەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی سەپاند.

لە بەیاننامەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا هاتووە ئەو کەس و دامەزراوانە پارچە و کەرەستەی پێویستیان بۆ بەرنامەکانی مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی دابین کردووە.

خێرایی‌پێوەر و ژیرۆسکۆپ بەشێکی سەرەکین کە لە ڕێگەی ئەو کەس و دامەزراوانەوە بۆ وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامی دابین کراون.

لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا هاتووە ئەو کەس و دامەزراوانە ئاسانکارییان بۆ کۆماری ئیسلامی کردووە بۆ دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی  گرنگی پێویست بۆ بەرنامەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فراوانکردنی چەک و هەروەها بۆ ناردنی بۆ بریکارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ڕووسیا.

برایان نێڵسن، جێگری وەزیری خەزێنەی ئامریکا گوتی: فراوانکردنی بێباکانە‌ی بەرنامەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر و ژیانی خەڵکی مەدەنی چ لە ناوچەکە و چ لە ئاستی جیهانیدا دەخاتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

ڕوانگەی عێراقی سەوز هۆکاری پیسبوونی هەوای بەغدا ئاشکرا دەکات

سەڵاح

سەرۆكی حكومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە

یاسین