ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیویۆرک تایمز: له‌سه‌ر كوژرانی ئیسماعیل هەنییە، ئێران ژمارەیەک ئەفسەر و به‌رپرسی باڵای دەستگیرکردووە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکایی دەڵێت بەپێی دوو کەسی ئێرانی کە ئاگاداری لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، دەسەڵاتدارانی ئێران زیاتر لە 20 کەسیان دەستگیرکردووە بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەوانەی لە پشت کوشتنەکەی هەنییەوەن.

بەپێی ئەو دوو ئێرانییە، لە نێو دەستگیرکراوەکان ژمارەیەک ئەفسەر و کاربەدەستی باڵای لەشکری هەن و ڕەنگە ئازاد نەکرێن هەتا لێکۆڵینەوەکان بە ئەنجام دەگەن.

دەشڵێن هەر پاش ڕووداوەکە کارمەندانی دەزگا ئاسایشییەکانی ئێران داویانە بەسەر میوانخانەکەی ئیسماعیل هەنییەی تیادا کوژرا کە شوێنێکی تایبەتی سوپای پاسدارانە و بەردەوام کە هەنییە چووبێت بۆ تاران لە ژورێکی تایبەتی ئەو میوانخانەیە حەواوەتەوە.

پاشان کارمەندە ئاسایشییەکان هەستاون بە پشکنینی بست بە بستی میوانخانەکە و ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێرییان سەیرکردووە و بە لیستی ناوی میوانەکان چوونەتەوە و پەڕاوەکانی هاتن و ڕۆیشتنی کارمەندانی میوانخانەکەیان سەیرکردووە لە کاتێکدا ئەو کارمەندانە هەر هەموویان لێکۆڵینەوەی وردیان لەسەر کراوە بەر لەوەی لەو شوێنە دابمەزرێنرێن.

کاربەدەستانی ئێران هەر بە پشکنینی میوانخانەکە نەوەستاون، بەڵکو لە فڕۆکەخانەکانی تارانیش کەوتوونەتە لێکۆڵینەوە و بە ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێری چوونەتەوە کە بۆ چەندین مانگ لەمەوبەر بوون و هەروەها سەیری لیستی ناوی گەشتیاری هاتوو و ڕۆیشتووشیان کردووە.

لە لایەکی دیکەوە بەپێی چەند سەرچاوەیەک لە ئێرانەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران هەستاون بە گۆڕینی ڕێوشوێنەکانی گرتنەبەری ئاسایش بۆ کاربەدەستە باڵاکانیان. عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێران ڕۆژی هەینی لە نوێژی جومعەدا لە تاران کە نوێژی لەسەر تەرمەکەی هەنییە دەکرد، زیاتر لە نزیکەوە لەلایەن پاسەوانەکانی چواردەورە درابوو. هەر پاش لێدوانێکی کورتی لەگەڵ کوڕێکی هەنییە بە پەلە شوێنەکەی جێهێشت.

سوپای پاسدارانی ئێران لای خۆیانەوە دەڵێت لێکۆڵینەوەکانی هەتا ئێستا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە لە شوێنێکی نزیک و لە دەرەوەی میوانخانەکە بە موشەکێکی مەودا کورت کە کێشی تەقەمەنییەکەی 7 کیلۆگرام بووە ژورەکەی هەنییە کراوەتە ئامانج.

ئیسرائیل هەتا ئێستا بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ڕەتی ناکاتەوە لە پشت کوشتنەکە نەبێت.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد

یاسین

روونکردنەوە لەبارەی ڕێگەپێدراو و نەبوونی كێشە لە بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەی (هەژماری من) دەدرێ‌

سەڵاح

بەشێک لە شەقامەکانی هەولێر چاک دەکرێنەوە

یاسین