ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر سنووری عێراق – سووریا كه‌وتنه‌ ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

 

سه‌رچاوه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد كه‌ سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتنه‌ ئه‌وپه‌ڕێ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ سووریا، ئه‌وه‌ش دوای شه‌ڕه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و چه‌كدارانی هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كان هات له‌ سووریا.

سه‌رچاوه‌كان ئاشكراشیان كرد، كه‌ له‌ دێره‌زوور له‌ سووریا شه‌ڕی توند له‌نێوان چه‌كدارانی هه‌سه‌ده‌ و هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كان ڕووی دا و به‌وه‌ش هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانیان كرد.

هاوكات، سه‌رچاوه‌كان، ئه‌وه‌شیان خسته‌ ڕوو، كه‌ سوپا و حه‌شد كه‌وتنه‌ ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ له‌سه‌ر سنووری عێراق – سووریا، بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌ر پێشهاتێكی نه‌خوازرا.

له‌و چوارچیوه‌یه‌دا، حه‌مید یاسری، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌نسار مه‌رجه‌عییه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ چه‌كداره‌كانی كردووه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تیشن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ده‌وام، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سنووره‌كانی عێراق – سووریا كه‌وتونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

چه‌كدارانی هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌كان، له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستیان گرتبووه‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور له‌ سووریا، به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌ڕ له‌ نێوان ئه‌و چه‌كدارانه‌ و هه‌سه‌ده‌ دروست بوو و له‌ ئه‌نجامدا كوژرا و برینداری لێ كه‌وته‌وه‌ و مه‌ترسیی ئه‌وه‌ش له‌ ئارادایه‌ شه‌ر به‌ره‌و سنووره‌كانی عێراق په‌ره‌به‌سنێت.a

هەواڵی پەیوەندیدار

Microsoft دوو لاپتۆپی نوێی نمایشکرد کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراون

یاسین

كۆنفرانسێكی تایبەت بە ڕەخساندنی هەلی كار له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح