zagros news agency

وەزیری کارەبا بڕیارێکی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگەی دا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی ئابی 2024، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پاراستنی ژینگه‌ی هه‌ولێر، بڕیاری دا دووکەڵی وێستگەی خەبات چارەسەر بكات.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، له‌ رایگه‌یاند، بۆ پاراستنی ژینگەی هەولێر و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی پاراستنی ژینگە لە وێستگەکانی کارەبا، بڕیاری دا کێشەی دووکەڵی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای خەبات چارەسەر بکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بۆ ئەم مەبەستە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای FLT کارپێکەری وێستگەی خەبات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دووکەڵی وێستگەکە واژوو کرا و ریزبەندی هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکە و جێبەجێکردنی پلانە ژینگەییەکان لە پێشەوەی گرێبەستەکەدا هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

سەڵاح

چەند ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە مەشقە بەکۆمەڵەکان

یاسین

بەهۆی سکاڵایەکی ریال مەدرید و پێرێز کەسێکی باڵا سڕ دەکرێت

یاسین