ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، گروپە چەکدارەکان لە ناوچەی ئارام پێگە سەربازییەکانی حکومەتی سوریایان لە ناوچەی نەحشبە لە باکوری دێرزۆر کردە ئامانج.
لە هێرشەکەدا ٣ سەربازی حکومەت کوژران و سوپای سوریاش لە وەڵامدا دەستی به تۆپباران کرد، بەڵام زانیاری لەسەر هێرشەکە نەزانراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٨٥ کەس لە ناوچەی ئارام لە سووریا کوژراون و ٢٦ کەسیان مەدەنی و منداڵن.