zagros news agency

له‌ كه‌ناڵی ئینگلیز دوو کۆچبەر گیانیان له‌ ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ رزگاركران

 

بەرپرسانی فەڕەنسا دەڵێن دوو کەس بە مردوویی دۆزراونەتەوە دوای ئەوەی بەلەمێکی کۆچبەران هەوڵیداوە لە نزیک بەندەری کالاسی فەڕەنساوە بە کەناڵی ئینگلیزدا بپەڕێتەوە بۆ بەڕیتانیا و لەو کاتەدا ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە پەنجا و سێ کەسی دیکە ڕزگارکراون.

مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچی نایاساییدا کاری سەرەکی حکومەتەکانی بەڕیتانیا و فەڕەنسا بووە. لەم ساڵدا هەزاران کەس بە بەلەمی بچووک گەیشتوونەتە بەڕیتانیا.

مانگی ڕابردوو لانیکەم 5 کۆچبەر لە هەوڵیاندا بۆ پەڕینەوە بە کەناڵەکەدا و گەیشتن بە بەڕیتانیا گیانییان لە دەستدا.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو بۆ یەکخستنی هەڵوێستی لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە

یاسین

عێراق داوا دەکا بۆ چاودێریی پێشهاتەکان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا سەردانی عێراق بکات

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

یاسین