ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕاپۆرتێک: هۆکارەکانی نەبوونی وەبەرهێنی بیانی لە عێراقدا ئاشکرا دەکات

 

ڕاپۆرتی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی دەرەکی کە لەلایەن دامەزاروەی’FDIـی دەرچووە، کە پەیوەندی بە وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی دەرەکییەوە هەیە لە وڵاتە جیاوازەکاندا، باسی وەبەرهێنانەکانی عێراقی نەکردووە.

مەنار عوبێدی سەرۆکی دامەزراوەی ‘عێراق موستەقبەل’ بۆ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری ئابووری، ڕایگەیاندووە، ڕاپۆرتەکە بەشێکی لە سەر وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی دەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بووە، بەو پێیەی وەبەرهێنانی بیانی لەم ناوچانەدا بۆ ساڵی 2023 زیاتر لە 2,600 پڕۆژە بووە، کە بە ڕێژەی 19% بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵی 2022.

بەگوتەی عوبێدی، بەهای وەبەرهێنانی بیانی لەم وڵاتانەدا 249 ملیار دۆلاری ئەمەریکی بووە کە بەم شێوەیە دابەشکراون،

1- ئیمارات 1279 پڕۆژە

2- سعوودیە 359 پڕۆژە

3-ئەفریقای باشوور 145 پڕۆژە

4- میسر 133 پرۆژە

5- پڕۆژەی مەغریب 95

عوبێدی گوتیشی: باسی وەبەرهێنان لە عێراق نەکراوە، بەڵام بەگوێرەی ئاماری دامەزراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان، بە بەهای 5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی لە ماوەی ساڵی 2023 لە عێراق چوونەتە دەرەوە، ئەمەش نەبوونی بەرژەوەندی وەبەرهێنەران بووە لە عێراق، سەرەڕای بەردەستبوونی تواناکان بەهۆی چەندین هۆکارەوەیە، یەکەمیان بریتین لە:

1- دابەزینی ژینگەی بازرگانی

2- دۆخی ئابووری و سیاسی

3- لاوازی بازاڕکردن و بەرەوپێشبردنی تواناکانی عێراق و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە ناوخۆ و دەرەوە.

4- لاوازی دامودەزگا حکوومییەکان کە بەرپرسن لە دۆسیەی وەبەرهێنانی بیانی، لە ناوخۆ و دەرەوە، سەرەڕای زۆربوونیان.

5- گرنگینەدان بە وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت بەگشتی و وەبەرهێنانی دەرەکی بەتایبەتر، بەو پێیەی لە پلانی گەشەپێدانی 2024-2028دا باس لە ستراتیجی پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنانی دەرەکی نەکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پاکستان… كه‌سێكی کریستیانی لەسەر ئاینی دەکوژرێت

سەڵاح

سەرۆك بارزانی سەركۆنەی هێرشەكەی شەوی رابردووی مۆسكۆ دەكات

سەڵاح

ڕاگەیا‎ندراوێک لە مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ‎کەرکووک-گەرمیان

گوران