zagros news agency

لالیگا.. ریال مەدرید لە یەکەم یاری دوو خاڵی لەدەستدا

لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ریال مایۆرکا.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

 

هەرلە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ریال مەدرید بە هێرشبردن دەستیانپێکرد و لە خولەکی 13 گۆڵێکیان لە رێگەی رۆدریگۆ گۆسەوە تۆمارکرد، دوای ئەوە چەندین هەوڵی تریاندا بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا ریال مایورکای خاوەن یاریگا بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو و هەوڵەکانیان چڕکردەوە تاکو لە خولەکی 53 فیدات مۆریکی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە،

لە خولەکی 97دا بەرگریی کاری یانەی مێرنگی،فێرلاند مێندی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، سەرەنجامیش یاریەکە بە یەکسانی کۆتاییهات و ریال مەدرید لەیەکەم یاری دوو خاڵی لەدەستدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کیم مین جای: پێکانەکانم هیچ بیانوویەک نین بۆ هەڵەکانم

یاسین

کوڕانی گواردیۆلا زەنگی مەترسییان لێدایەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

یاسین