zagros news agency

لیڤەرپوول نایەوێ محەمەد سەڵاح لەدەست بدات

ئیدارەی لیڤەرپوول بەنیازە گرێبەستی یاریزان و ئەستێرەی میسری محەمەد سەڵاح نوێ بکاتەوە کە لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.

 

محەمەد سەڵاحی تەمەنی 32 ساڵە، لە ساڵی داهاتوو مافی ئەوەی هەیە گرێبەست لەگەڵ هەر تیپێک بکات، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕێدز بەرەو کۆتایی دەچێت.

 

بەگوێرەی تۆڕی لیڤەرپوول ئیکۆ، سەڵاح پارێزگاری لە توانای جەستەیی و پیشەگەریی خۆی دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر ئەم هۆکارە ئیدارەی لیڤەرپوول بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە میسرییەکە دەکاتەوە، ئەگەر ئاستی ئێستای لەگەڵ یانەی سوورەکان بپارێزێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی دانوستانەکان ڕۆڵێکی سەرەکی دەبێت لە داهاتووی سەڵاحدا، بەتایبەتی کە لە ڕاداری خولی باڵای سعودییەدایە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی لیڤەرپوول دەیەوێت یاریزانێکی بەساڵاچوو مووچەیەکی زۆر وەرنەگرێت، بەڵام سەڵاح وەک حاڵەتێکی ناوازە دەمێنێتەوە.

تۆڕەکە دووپاتیکردەوە کە ئیدارەی لیڤەرپوول ناتوانێت ڕێگە بە سەڵاح بدات بە ئاسانی لە چەند مانگی داهاتوودا بڕوات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەر كەسێك لەدوای مانگی چوار لە سعوودییە بمێنێتەوە سزای 100 هەزار ڕیال دەدرێت

سەڵاح

ئۆکرانیا: ٣٥ درۆنی ئێرانیمان لە دوو شوێن بەردایەوە 

یاسین

به‌وێنه‌… سەرۆک بارزانی سەردانی قەڵای هەولێرى کرد

سەڵاح