لەنێو بازاڕی شاری سۆران كەسێكی بیانی دەستگیركرا كە بڕێك پارەی ساختەی دۆلاری ئەمەریكی پێ بووە و ویستوویەتی لەناو بازاڕ ساخیان بكاتەوە.
پۆلیسی سۆران بڵاوی كردەوە: مەفرەزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی خۆیان لە بازاڕی شاری سۆران، كەسێكی بیانیی خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان دەستگیر کرد.
كەسەكە لە کاتی ساخکردنەوەی پارەی ساختەدا دەستگیركرا کە برەكەی 700 دۆلاری ئەمریکی بووە لە جۆری 100 دۆلاری.
بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ تۆمەتبارەكە رێك خرا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی سۆران دەستبەسەر بری دۆلاری ساختەكاندا گیرا.