سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، کارمەندێکی ئاسایش لە کاتی دەستگیرکردنی بازرگانێکی نێودەوڵەتی لەو پارێزگایە کوژراوە.
ئەمرۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، “هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، بە بڕیاری دادوەر بۆسەیەکیان بۆ بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای زیقار دانا”.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، “ئەندامێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی جێبەجێکردنی پرۆسەی دەستگیرکردنی بازرگانەکەی ماددە هۆشبەرەکان کوژراوە، کە دوای گەمارۆدانی بازرگانەکە ڕووبەڕووبونەوە دروست بوو، ئاماژەی بەوەش کرد، دواتر هێزە ئەمنییەکان ئەو بازرگانەیان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر چەکەکاندا گرتووە”.