zagros news agency

فەرمی..جواو فیلێکس بووە شین پۆشی لەندەنی

جواو فیلیکسی هێرشبەری پورتوگالی ڕووی لە یانەیەکی نوێ کرد و گەشتەکەی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتاییهات.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی چێڵسی ڕایگەیاند، گرێبەستەکەی لەگەڵ فیلیکس بۆ ماوەی ٦ ساڵ مۆرکردوە.

بەپێی چەند ڕاپۆرتێک، گرێبەستی گواستنەوەی فیلیکس بۆ بلوز 44.5 ملیۆن پاوەند بووە.

 

ئەو یاریزانە پورتوگالییە پێشتر تەنها بۆ ماوەی 6 مانگ درێسی یانەی لەندەنی پووشی، دوای ئەوەی لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا بە خواستن لە یانەی ئەتلەتیکۆ وەرگیرا.

 

فێلیکس دوای گواستنەوەی بۆ یانە ئینگلیزییەکە وتی: پێشتر کاتی خۆشم لێرە بەسەربرد، بە هاوڕێ و خێزانەکەمم وت کە حەز دەکەم ڕۆژێک بگەڕێمەوە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامدانی ئەم کارە لەگەڵ چێڵسی هەستێکی نایابم پێدەبەخشێت، دڵخۆشم کە گەڕامەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

میلان پێش فرۆشتنی بەرگریکارەکەی بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت

یاسین

شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ تێكشكێنرا

سەڵاح

یەکێتیی ئەورووپا: پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران زۆر جێی نیگەرانییە

یاسین