zagros news agency

جێگری فەرمانده‌ی فەیلەقی قودس: ئیسرائیل ٢٨٠ فەرماندەی بەرەی موقاومەی تیرۆر کردووە

 

جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند ئیسرائیل 280 فەرماندەی باڵای بەرەی موقاوەمەی تیرۆر کردووە.

“محەممەدڕەزا فەلاح زادە” لە لێدوانێکدا لە شاری شیراز جەختی کردەوە تا کاتێک کە بۆمباران و هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بێت، هەڵمەتەکانی بەرەی موقاوەمەش بەردەوام دەبن.

ئاماژەی بەوەش کرد هێزەکانی سەر بە موقاوەمە لە عێراق تا ئێستا 100 هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

فەلاح‌زاده گوتی: ئیسرائیل لەسەر بنەمای تیرۆر دامەزراوە و لە سەرەتای دروستبوونی حکوومەتی ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا 280 کەس لە فەرماندە باڵاکانی فەلەستین و موقاوەمە بە دەستی ئیسرائیل تیرۆر کراون و دوایین کەسیشیان ئیسماعیل هەنییە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ساڵی نوێ‌ دەروازە جوانەكەی هەولێر تەواو دەبێت

یاسین

باوکی ماسک: ئیلۆن برامبەر ترەمپ هەڵەی کرد

سەڵاح

سبه‌ی پله‌كانی كه‌مێك به‌رز ده‌بێته‌وه‌

یاسین