zagros news agency

دژەتیرۆری كوردستان: له‌ سه‌ید سادق به‌ هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌ كوژران

 

دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی سەیدسادق بڵاو كردەوە و رایگەیاند، ئەوانەی كوژراون چەكدارانی پەكەكە بوون.

دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 23ی ئابی 2024، کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی كردۆتە ئامانج.

راشیگەیاند: ئۆتۆمبێلەكە لە نزیک گوندی تەپەڕەش لە شارۆچكەی سەیدسادق لەسنووری پارێزگای سلێمانی کراوەتە ئامانج.

هەروەها رایگەیاند: بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكە، بەپرسێکی پەکەکە و شۆفێرەکەی و چەکدارێکی یاوەری کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دەڵێت زیندانییەکی سویسری لەم وڵاتە خۆی کوشتووە

سەڵاح

کۆتا گرێبەستی ئارسێناڵ ئەمڕۆ لە لەندەن دەبێت

یاسین

ئێران تۆمەتەکانی سوید ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح