zagros news agency

کۆتا گرێبەستی ئارسێناڵ ئەمڕۆ لە لەندەن دەبێت

پیێرۆ هێنکاپێی ئیکوادۆری بەرگریکاری یانەی بایرن لیڤەرکوزن ئەمڕۆ بە هیچ پرس کردنێک بە یانەکەی ئەمڕۆ گەشتی وڵاتی بەریتانیای کردوە و لە شاری لەندەنە ئێستا ئەمەش دوای ئەو مشومڕ و کێشانەی لەگەڵ یانەکەی تووشی بوو لەسەر چوونی بۆ ئارسێناڵ.

 

هەر چەندە تاکو ئێستا ئارسێناڵ و بایرن لیڤەرکوزن نەگەشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر گواستنەوەی هێنکاپێی و بەڵێنەکان و ڕێککەوتنەکان تەنها سەرەتایی و زارەکین،بەڵام چوونی سەفەر کردنی یاریزانەکە بابەتەکەی تەواو گۆڕیوه.

 

 

هێنکاپێی تەمەن 23 ساڵ لە مانگی یەکی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن لیڤەرکوزن دێژ کردەوە و یانەکەی وای هەست کرد بەتەواوی دەتوانێ یاریزانەکەی بپارێزێ لە بۆندی یانە گەورەکان بەڵام یاخی بوونی ئەستێرە ئیکوادۆریەکە ئێستا بۆتە گەورەترین سەر ئێشە بۆ پاڵەوانەکەی پێشووی ئەڵمانیا.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

ئەردۆغان: پرۆسەی “تورکیای بێ تیرۆر” گەورەترین دەستکەوتمانە

سەڵاح

هاکان فیدان: تاران ئامادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئەتۆمییە

یاسین