ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەیاد عەلاوی: هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسی لە عێراق قبووڵكراو نییە و كۆمەڵگە دابەش دەكات

 

ئەیاد عەلاوی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسی لە عێراق رایگەیاندووە و دەڵێت: ئەو هەموارە قبووڵكراو نییە، دەبێتە هۆی دابەشكردنی كۆمەڵگە و رەتی دەكەمەوە.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتیمانی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەمواری یاسای باری كەسی لە عێراق راگەیاندووە و ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئەو هەموارە رەت دەكەنەوە و بەهیچ شێوەیەك قبووڵكراوە نییە.

روونی دەكاتەوە، كە پێوستە یاسا یان هەمواری دیكەی بكرێن كە پێوستن بۆ وڵات لەوانەی چارەسەری كێشەكانی تاكەكان وەك رێژەی هەژاری و بێكاری نەك هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسی عێراق.

دووپاتی لەوە كردەوە، جووڵاندنی ئەو پرسە لە ئێستادا، دەبێتە هۆی دابەشكردنی كۆمەڵگە و سوودی بۆ كۆمەڵگە نابێت.

پەرلەمانی عێراق، لەرێگای چەند پەرلەمانتارێكی شیعەوە دەیەوێت، یاسای باری كەسی لە عێراق هەموار بكاتەوە، لە هەموارەكەدا، هاتووە، لەكاتی هاوسەرگیری دەبێت مەزهەبەكان سوننە و شیعە دیاری بكرێن، هەروەها لەكاتی كێشە لەنێوان هاوسەرەكەدا، مەزهەبی پیاوەكە بەسەر ژنەكە دەسەپێندرێت، هاوكات لە هەموارەكەدا، رێگە بە بەشوودانی كچانی تەمەن 9 ساڵ دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا، لەكاتی جیابوونەوە، منداڵ لە تەمەنی دوو ساڵیدا، لەدایك وەردەگیرێتەوە دەدرێتە پیاوەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتیی ئەورووپا داوای جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

سەڵاح

میدیای ئیسرائیل: ئێران دەستی بە ناردنی هێز بۆ سووریا کرد تا بەهانای بەشار ئەسەدەوە بچێت

سەڵاح

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

یاسین