zagros news agency

ئۆفەرێکی نوێ لە سعودیەوەو بە ریال مەدرید گەیشت

ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزە بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی لە مەدرید و پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی سعوودی یەکلاییدەکاتەوە.

 

سعوودییەکان ئۆفەرێکی فەرمییان پێشکەشی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس کردووە. وەزارەتی وەرزشی سعوودیە ئامادەیە مووچەی ساڵانەی ڤینیسیۆس بۆ 350 ملیۆن یۆرۆ زیادبکات.

 

سەرەڕای زۆری دەنگۆکان، بەڵام تاوەکو ئێستا ڤینی ئۆفەرەکەی رەتنەکردووەتەوە، بەڵکو هەڵیپەساردووە و چاوەڕێی ساتێکی گونجاو دەکات.

 

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، نوێنەری ڤینیسیۆس بە ریال مەدریدی راگەیاندووە، ئێستا ناتوانن باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە بەڕازیلییەکە بکەن، ئەمەش گومانێکی زۆری لەسەر داهاتووی ئەستێرەکە دروستکردووە.

 

گرێبەستی ئێستای ڤینیسیۆس لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی یەک ملیار یۆرۆیە و بەگوێرەی دوا دەنگۆکان بێت، سعوودییەکان ئامادەن بڕی پارەکە ئامادەبکەن.

 

وەزارەتی وەرزشی سعوودیە دەیەوێت ڤینیسیۆس بگوازێتەوە ئەهلی، هەروەها بیکاتە باڵیۆزی جامی جیهانی 2034.

 

رۆژنامەی ئاس روونیکردووەتەوە، لە دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە، ریال مەدرید ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر بەهایەکی کەمتر بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس بکات

 

یاریگا

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێمری: دۆخی هاری ئەلێیۆت شەرمەزارییە بۆ هەمووان

ahamd.luqman

دەزگای هەواڵگریی عێراق سەرۆکایەتیی حەوتەمین خولی کۆڕبەندی هەواڵگریی عەرەبی وەرگرت

یاسین

وەزارەتی دارایی رێنوێنیی نوێ بۆ خەرجكردنی شایستەی دارایی بەشێكی فەرمانبەران و هێزەكانی ناوخۆ دەردەكات

یاسین