zagros news agency

لە هێرشێکی تیرۆریستیدا لە پاکستان نزیکەی ٤٠ کەس کوژران

شاهید ڕێند گوتەبێژی حکومەتی خۆجێی بلوچستانی رۆژئاوای پاکستان ڕایگەیاند، لەچەند هێرشێکی گروپەچەکدارە تیرۆریستییەکان بۆسەر هەرێمی بلوچستان لانیکەم ٣٩ کەس کوژران.
گوتەبێژی حکومەتی خۆجێی بلوچستانی پاکستان باسی لەوەشکردووە، گروپەکان لەچەند لایەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر پاسی گواستنەوەی خەڵک لە سنوورەکە. سەرنشینەکانی پاسەکانیان دابەزاندووە و دوای لێکۆڵینەوە لە ناسنامەیان ٣٩ کەسیان کوشتووە.
بە پێی ئەم هەواڵە، لەو کەسانەی کوژراون ١٩ خەڵکی ویلایەتی پەنجاب و سێ کەسیشیان بلوچن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێك دابەزی

سەڵاح

بانکی ناوەندی خستنەڕووی دۆلار ئاشکرا ده‌كات و دۆلاریش دابەزی

سەڵاح

ترەمپ: بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی ئێران دام

سەڵاح