ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكراینا خۆی به‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ ڕووسیا ده‌كێشێت

 

لە هێرشێکی ئۆکراینادا بۆ سەر خاکی ڕووسیا کە دوێنێ شەو ئەنجامیدا، یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان خۆی کێشا بە بینایەکی بەرزی شاری ساراتۆڤدا.

پارێزگاری ناوچەی ساراتۆڤی ڕووسیا، رۆمان بوسارگین لە کەناڵی تێلێگرام بڵاویکردەوە کە سوپای ئۆکراینا دوێنێ شەو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر شاری ساراتۆڤ.

بوسارگین ئاماژەی بەوە کرد کە هێرشەکە برینداربوونی ژمارەیەک کەسی لێکەوتووەتەوە و، ڕایگەیاند: “لە ئاکامی ئەو هێرشەدا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا بینایەک لە مەیدانی پریدمۆستۆڤایا زیانی بەرکەوتووە”.

بوسارگین باسی لەوەیش کرد کە هەندێک خانووی شوێنەکانی دیکەی شارەکە زیانیان بەرکەوتووە و، ئەو بینایانەشی هێرشیانکراوەتەسەر دانیشتوانەکەی گواستراونەتەوە.

هەروەها بوسارگین لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە فەرمانی دا بە دانانی ناوەندی هاوکاری بۆ ئەو مەدەنییانەی بەهۆی هێرشەکەوە زیانیان بەرکەوتەووە و، لە کورترین ماوەشدا بیناکانیان بۆ نۆژەن بکرێتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیشدا ساتی بەرکەوتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە بینا بەرزەکەی شاری ساراتیڤ بڵاوکرایەوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، بڵاویکردەوە کە دوێنێ شەو ئۆکراینا هەوڵی هێرش کردنی داوە و ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرایناشیان تێکشکاندووە.

Russia hits Ukraine with 200 drones, missiles

Ukrainian Drone Attack Damages High-Rise in Russia's Saratov Region,  Injures Residents - The Moscow Times

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

Microsoft دوو لاپتۆپی نوێی نمایشکرد کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراون

یاسین

بـە وێنە.. سەرۆکی حکومەت و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەردانی وێستگەی پیرداود و خورماڵەیان كرد

سەڵاح

حوسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشەی كرایه‌ سه‌ر پایته‌ختی ئیسرائیل راگه‌یاند

سەڵاح