ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باڵیۆزی ئێران وسوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی كرد

 

لە بەرانبەر میوانداریکردن و بەڕێكردنی زیارەتكارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن؛ باڵیۆزی ئێران لە عێراق سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات.

چوارشەممە، 29-08-2024، نووسینگەی ڕاگەیاندنی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە “محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، بە تەلەفۆن پەیوەندیی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی حکوومەت و خەڵکی  هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردن و بەڕێكردنی زیارەتكارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی باڵیۆزی ئێران لە عێراق باسی لەوەش کردووە “لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باڵیۆزی ئێران بە سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی ڕاگەیاندووە، لەوماوەیەدا زیارەتكارانی ئێرانی ڕەزامەندی و خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر ھاوكاری و خزمەتگوزارییەكانی ھەرێمی كوردستان دەربڕیوە”.

لە بەرانبەردا مەسرور بارزانی، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، گوتوویەتی: خزمەتكردنی زیارەتكارانی ئیمام حوسێن بە ئەركێكی پیرۆز دەزانین و هیوادارین بتوانین ساڵانی داهاتوودا خزمەتگوزاری زیاتریان پێشکەش بکەین.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، 69 هەزار و 409 زیارەتکار لە ڕێگەی دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخەوە بۆ بەشداریی لە چلەی ئیمام حوسێن، هاتوونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە گوازراونەتەوە کەربەلا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپاسالاری ئیسرائیل: بەتەمانین دەست بخەینە کاروباری نێوخۆی سووریاوە

یاسین

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: پاڵپشت بە فەرمانی مەسرور بارزانی زەوی بەسەر فەرمانبەران سنووری ماده‌ی 140 دابەش دەكرێت

سەڵاح

لە پارێزگای لازقییە‌ی باکوری سووریا سێ سەربازی حکومەت کوژران

سەڵاح