zagros news agency

کوژرانی دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە پارێزگای لوڕستان

 

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی پارێزگای لوڕستان، ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی تەممووز، هەواڵی کوژرانی دوو ئەندامی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لە شاری خورەماوا ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو دوو ئەندامەی سوپا بەیانیی ئەمڕۆ لەکاتی پوچەڵکردنەوەی ئەو بۆمب و تەقەمەنییانەدا گیانیان لەدەست داوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لەمیانی شەڕێکی ١٢ ڕۆژەدا بەجێ مابوون.
ناوەکانی ئەم دوو ئەندامە کوژراوەی سوپای پاسداران بە “عەلی بازگیر” و “حوسێن مووسەوی” ڕاگەیەندراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕووداوەکە، چۆنیەتیی کوژرانەکەیان یان پلەی سەربازییان نەخراوەتە ڕوو.
ئەمە لەکاتێدایە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێک زیاتر لە هەفتەیەکە کۆتاییی پێ هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندی نازماوە

سەڵاح

وەزارەتی دارایی لەبارەی كەمكردنەوەی مووچە روونكردنەوە دەدات

یاسین

ئەمریکا داوا ده‌كات پێشنیاری بایدن بۆ ئاگربەست لە غەززە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت

سەڵاح