ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مشه‌و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌فر ده‌بارێت

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مشه‌و به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هاتنی شه‌پۆڵێكی سه‌رما، به‌فر و كڕێوه‌ ببارێت به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: لە کاتەکانی ئێستا بەدواوە شەپۆلێکی مامناوەندی بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە و بەشێوەیەکی کورتخایه‌ن و لاوازیش لە کاتەکانی ئه‌مشه‌ودا بەھۆی نزمی پلەکانی گەرما و ھاتنی ھەور لەو ناوچانەوە، ئەگەری کرێوە بەفری کەم ھەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگه‌ی ھەڵەبجە و سلێمانی.

راشیگه‌یاند: ئه‌م كڕێوه‌ بارینه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان تا پێش نیوەرۆی سبەی چوارشەم بەردەوامی دەبێت، به‌ڵام بەفر بارین لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان تا سبەی ئێوارە بەردەوامی دەبێت .

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی چوارشه‌میش، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی گوتی: بۆ سبەی چوارشەم ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری ساماڵ و کەمێک پەڵەھەوری دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بای باکور و باکوری رۆژھەڵات لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم بەردەوامی دەبێت بەخێرایی 15 تا 30 کم لە کاتژمێرێکدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەورەترین باندی ئێرانیی قاچاخچیی مادەی هۆشبەر دەستگیر كرا

سەڵاح

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی موچه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

سه‌رۆكی حكومه‌ت دڵنیایی ده‌داته‌ زانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر

سەڵاح