zagros news agency

بانکی ناوەندیی عێراق، خستنەڕووی دۆلاری کاشی گەیاندە بەرزترین ئاست

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، خستنەڕووی دۆلاری كاشی گەیاندە بەرزترین ئاستی چەند هەفتەی ڕابردوو، هەروەها دۆلاری زیاتریشی خستە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی12ی2024، بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 296 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەدا 27 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینەیە، 268 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاریش بەشێوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووە.

ئەمڕۆ خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە یەکێک لە بەرزترین ڕێژەی خستنەڕووی چەند هه‌فته‌ی پێشووە.

لە چەند هەفتەی پێشوودا، بانكی ناوەندی دۆلاری نەختینەی زۆر كەم كردەوە. بەڵام ئەمڕۆ گەیاندیە بەرزترین ئاست.

ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 151 هەزار و 550 دینار بوو، لە کاتێکدا لە کۆتاییی هەفتەی پێشوودا گەیشتە سەرووی 152 هەزار دینار.

هەواڵی پەیوەندیدار

خوان لاپۆرتا؛ هیوادارم ڕۆیشتنی شتیگن ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی

یاسین

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆ تایبەتە باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

سەڵاح

موقتەدا سەدر: سیاسییە گەندەڵەكان بۆیان نییە سەردانی مەزارگەی باوكم بكەن

یاسین