zagros news agency

ئەمریکا لە سووریا ناکشیتەوە

 

بەرپرسێکی ئەمریکایی دەڵێت، هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نکشێنەوە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی سووریا ئاسایی ناکەنەوە.

ئیسان گۆڵدریچ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندووە، هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ناکشێنەوە، ئیدارەی جۆ بایدنیش بۆ کشانەوە هیچ پلانێکی نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بە هاوکاری لەگەڵ هێزە نێوخۆییەکان لە سوریا پابەندە.

ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی سووریا ڕایگەیاند، ئەمریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئاسایی ناکاتەوە هەتا مل بۆ بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەوی نەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی دهۆک دەچێتە کەربەلا

یاسین

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

مەسروور بارزانی ئامادەی یاریی نێوان دھۆک و قادسیەی کوێتی دەبێت

یاسین