zagros news agency

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا دابەزی

 

نرخى نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینینان تۆمارکرد

ئەمڕۆ  سێشەممە ،نرخی نەوتی خاوی برێنتی دەریای باکوور 17 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 66 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 16 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 63 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بازرگانان چاویان لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان ئۆکراینا و ئەمریکا و رووسیایە بۆ ئەوەی دواجار بزانن ئەگەری کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراینا هەیە یان شەڕ بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەکانی گەرما گۆڕانکاریان بەسەر دادێت

یاسین

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

وەزیری کارەبا بەڕێوەبەرێکی گشتی بەهۆی کەمتەرخەمی لە کارەکەی دوورخستەوە

سەڵاح